بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕش ئیسلامی، لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی بەرگریی پیرۆز و ڕۆژی "میوانی هەڵاڵەکان"، یادی شەهیدانی مەزنی بە گەرەنتییەک لە قەڵەم دا کە تەندروستی نەتەوەی ئێران و لانەدان لە ئاراستەی شۆڕشی ئیسلامی دەستەبەر دەکات.
بسماللهالرّحمنالرّحیم
حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز، دەرفەتێکی گرینگە بۆ پیرۆزکردنی کەشی وڵات بە یادی شەهیدانی پلەبەرز. ئەم یادە پیرۆزە، بێخەوشیی ڕێگای بەرەوپێش چوونی گەلی ئێران و لانەدان لە ڕێبازی شۆڕش دەستەبەر دەکات و دەبێ بایەخی پێبدرێت.
سەرقاڵی و خافڵ بوون بە هۆی ژیانی ڕۆژانە، بەردەوام لەگەڵماندایە؛ نابێ ڕێگە بدەین ئەم کاریگەریی دانانە سروشتیە، ئێمە لە سەرچاوەی ڕووناکایی و پاکی دوور بکاتەوە. پشتیوان بە خوای زانا و توانا.
سیەید عەلی خامنهیی
پێنجی ڕەزبەری 1403
Your Comment