AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٣ ١٤:٣٨

لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن؛

پزشکیان: نابێت بهێڵین لوبنان ببێتە غەززە

پزشکیان: نابێت بهێڵین لوبنان ببێتە غەززە

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن جەختی کرد کە جیهان نابێت ئیزن بدات لوبنان ببێتە غەززەیەکی دیکەوە.

بە ڕاپۆررتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان چووەتە نیۆیۆرک لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن سەبارەت بە چڕ بڤوونەوەی ئاڵۆزییەکانی لە لوبنان و بەربڵاو بوونەوەی شەڕی ئیسرائیل لە دژی بەیرووت بۆ تەواوی ناوچەکە هۆشداریی دا.

پزشکیان ڕایگەیاند: ئەو مەترسییە هەیە کە ئاگری شەڕی لوبنان بۆ ناوچەکە پەرە بستێنیت. نابێت ئیزن بدەین ئەو لوبنان ببێتە غەززەیەکی دیکەوە.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی دایە سەر شەڕی نایەکسانی حزبوڵڵا و ئیسرائیل و ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لەلایەن ڕۆژاواوە پاڵپشتی دارایی و جیهازاتی سەربازی دەکرێت.

News ID 51859

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha