AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٩ ٠٨:٥٩

بە سەرەخۆشی لە خەڵکی لوبنان؛

پزشکیان: جەنایەتکار بەدڵنیاییەوە سزا دەدرێت

پزشکیان: جەنایەتکار بەدڵنیاییەوە سزا دەدرێت

پزشکیان لە پەیامێکدا شەهادەت و بریندار بوونی هەزاران هاووڵاتی لوبنانی لە ئەنجامی تیرۆری بەکۆمەڵی ئیسرائیلی لە خەڵکی لوبنان سەرەخۆشی کرد و نووسی: جەنایەتکار بەدڵنیاییەوە بە شێوەی دادپەروەرانە سزا دەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە سەرەخۆشی لە خەڵکی لوبنان بە بۆنەی شەهادەت و بریندار بوونی هەزاران هاووڵاتی ئەو وڵاتە، ڕووداوی تەقینەوەی ئامێری پێوەندی لە لوبنانی هەوڵی تیرۆریستی لەلایەن ئیسرائیلەوە و بە بێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازی هاووڵاتیانی سڤیل و ناسڤیلی ئیدانە کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران هێناویە: قووڵترین سەرەخۆشی و هاودڵی خۆم ئاراستەی خەڵکی ئازیزی لوبنان دەکەم بە بۆنەی شەهادەت و بریندار بوونی هەزاران هاووڵاتی لوبنانی لە ئەنجامی هێرشی سایبری و تەقینەوەی ئامێری پێوەندی، دەکەم.

لە درێژەی پەیامەکەی پزشکیاندا هاتووە: خودا شکست ناهێنێت و تۆڵە دەکاتەوە و جەنایەتکار بە دڵنیاییەوە بە شێوەی دادپەروەرانە سزا دەدرێت.

پزشکیان درێژەی داوە: ئێمە بە توندی ئەو هێرشە دزێوە ئیدانە دەکەین و داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەلەی کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. خودا لوبنان و گەلەکەی بپارێزێت و بریندارەکان شیفا بدات و شەهیدان ببەخشێت.

News ID 51760

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha