AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٩ ٠٨:٠٤

ڕۆیتێرز هەواڵی دا؛

دانوستانی ئەمنیی سوید-تورکیا سەبارەت بە کورد و پەکەکە

دانوستانی ئەمنیی سوید-تورکیا سەبارەت بە کورد و پەکەکە

ڕۆیتێرز لە دانوستانی نێوان تورکیا و سوید لە بواری پرسە ئەمنییەکان و لەوان پەکەکە و کوردەکانی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، سەرچاوەگەلێک لە تورکیا لە بەڕێوەچوونی یەکەمین دانیشتنی ئەمنیی نێوان تورکیا و سوید، پاش ڕەزامەندیی ئەنقەرە بۆ پەیوەست‌بوونی سوید بە ناتۆ لە بری دەست کێشانەوەی ستەکهۆڵم لە پاڵپشتی‌کردنی کوردەکان، ئەوڕۆ ١٨ی سێپتامبێر هەواڵیان دا.

ئەو سەرچاوانە هەروەها بە ڕۆیتێرزیان ڕاگەیاندووە کە دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی سوید، لە ئەنقەرە و لە ژێر ناوی "شەڕی دژی تیرۆریزم" بەڕێوە دەچێت و تێیدا شێوەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و گرووپە کوردەکانی سووریا تاوتوێ دەکرێن.

شایانی باسە، سوید لە وڵاتانی پاڵپشتی کوردانی سووریا بووە، بەڵام بە هۆی مەرجدانانی ئەنقەرە بۆ پەیوەست‌بوونی ئەو وڵاتە بە ناتۆ، ستەکهۆڵم هەنگاوگەلێکی بۆ دژایەتی و وەستاندنی چالاکیی گرووپە کوردییەکان و لەوان ئەنجومەنەکانی سەر بە کوردانی سووریا لە خاکی وڵاتەکەی هەڵگرتووە.

News ID 51753

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha