AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٧ ١٤:٠٤

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند:

ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی تورکیا لە ئامەد؛ دوو ئەندامی سەرەکی پەکەکە کوژران

ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی تورکیا لە ئامەد؛ دوو ئەندامی سەرەکی پەکەکە کوژران

لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوچەی گوندەواری لیجە، دوو ئەندامی باڵای پەکەکە کە لە لیستی سوور و خۆڵەمێشی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادان ، کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی یرلی کایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنی نساراو بە گورزی 14 کە لە ئەنجامی هاوکاری ئیتلاعاتی فەرماندەیی گشتی جەندرەمە و لقی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی پۆلیسی تورکیا ئەنجام درا، دوو ئەنجامی باڵای پەکەکە کوژران. ئەو ئۆپراسیۆنە لە ناوچەی گوندەواری لیجە لە ئامەد و بە پاڵثستی کۆپتەری هێرشبەری جەندەرمە، درۆن و یەکینەکانی کۆماندۆ و هێزە ئەمنییە خۆجەییەکان ئەنجام درا.

لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا، زیراو تاش بە ناوی ڕێکخراوەیی هبون پیروئامەد کە لە لیستی سوور و فەهمی باشکورت بە ناوی ڕێکخراوەیی بۆتان کە لە لیستی خۆڵەمێشی تورکیا بوو، کوژران.

News ID 51731

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha