بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ ماهیر حەموود سەرۆکی یەکێتی جینانی زانایانی بەرخۆدان لە ڤێبیناری سێهەمی سی و هەشتەمین کۆنفڕانسی یەکگرتوویی ئیسلامی، بە ئارەزووی پێکهێنانی نزیک بوونەوەی بە کردەوە لە نێوان موسڵمانان، ئاماژەی دایە سەر دە مانگی دوایی لە فەلەستین و غەززە و وتی: ئەگەر لە کردەوەدا موسڵمانین، ئەمڕۆ ئیسرائیل خراپترین دوژمنی هاوبەشی ئێمەیە و ئیستکباری ئەمریکی پاڵپشتی ئیسرائیل و دیکەی وڵاتانی پەیڕەوی، مەترسی گەورە و دوژمنی سەرەکی ئێمەن.
ناوبراو ڕایگەیاند: لە درێژەی مێژوو و لانیکەم لە مێژووی هاوچەرخ هاوشێوەی قارەمانێتییەکانی خەڵکی فەلەستین و سەبرە بێ وێنەکەیانمان نەدیوە.
شێخ ماهیر حەمود جەختی کرد: پاڵپشتی ئێران لە قارەمانێتییەکانی بەرخۆدان لە فەلەستین و لوبنان و ... وانەیەک بۆ سەرجەم کەسانێکە کە خوازیاری نزیکی نێوان موسڵمانانن. ئەمە لە حاڵیکدایە کە هەندێک وڵاتانی ئیسلامی دەستیان لە فەلەستین و بەرخۆدان کێشاوە و تەنانەت هەندێکیان بە پاڵپشتی لە ڕۆژاوا، بەرخۆدان وەکوو تیرۆریست ناولێدەبەن و بەم شێوەیە لەگەڵ فەرمانەکانی خودا و قورئان و سونەت و مێژووی ئیسلام، دژایەتی دەکەن.
سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی بەرخۆدان وتی: ئێرانی ئیسلامی، لە پاڵپشتی لە بەرخۆدان لە سنوورە جوگرافیایی و ئایینییەکان و ... پەڕیوەتەوە تا بڵێت فەلەستین یەکمایەتییە و رووخانی ئیسرائیل ڕاستییەکی مێژوویی، قورئانی و ڕەبانییە کە ئەبێ بە دەستی خۆمان جێبەجیی بکەین و چ نزیک بوونەوەیەک زیاتر لە ئەوە؟ ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەداخەوە هەندێک لە وڵاتانی ئیسلامی بە زەبوونییەوە لە بەرانبەر ئیسرائیل و ئەمریکا سەر دادەنەوێنن و لەگەڵ ئیسرائیل ، ئاسایی کردنەوەی پێوەندیان هەبووە تا پۆست و پلەی خۆیان بپاریزن یان ئەوەی کە دڵیان بە هەندێک بەڵینی بێ بنەما خۆش کردووە.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: دەرکەیەک کە ئەمڕۆ بە سەر موسڵمانان کراوەتەوە دەرکەی فەلەستین و بەرخۆدان و پاڵپشتی لە ئەوانە. بەرخۆدان، قارەمانێتییەکان و سەبری هەڵکەوتەیان چەکێکە کە هەموو لەمپەرەکان لە ناو دەبات و ڕێگا بۆ نزیک بوونەوەی ڕاستەقینە دەکاتەوە.
Your Comment