AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٤ ١٤:٢٦

مامۆستای ئایینی سوننەی کوردستان:

پێغەمبەر هۆی یەکگرتوویی و بارینی ڕەحمەتی خودا لە نێوان موسڵمانانە

پێغەمبەر هۆی یەکگرتوویی و بارینی ڕەحمەتی خودا لە نێوان موسڵمانانە

مامۆستای ئایینی ئەهلی سوننەی کوردستان وتی: پێغەمبەر هۆی یەکگرتوویی و بارینی ڕەحمەت لە نێوان موسڵمانان و لەدایک بوونی لە مانگی مەولوود، پێگە و کەرامەتی ئەو مانگەی لە نێوان کوردستانییەکان دوو ئەوەندە کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا نەزیری ئەندامی شۆرای ئفتای کوردستان وتی: مانگی ڕەبیع الاول مانگی لەدایک بوونی حەزرەتی محەمەد و مانگی بەختەوەری و لەدایک بوونی تیشک بەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتییە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو پێغەمبەرە میهرەکانە بۆ ئۆمەتەکەی خۆی هەموو هەوڵی خۆی دا کە هەمووان بچنە بەهەشت و کەسێک سەرپێچی لە خوودا نەکات.

ئەو مامۆستا وتیشی: ئیسلامی دینی ڕزگاری لە نەزانین و مونکیراتە و پێغەمبەریش پەیامهێنەری ئەو ڕزگارییە و چرای ڕێنوێنی و ڕەحمەتە.

ناوبراو پێغەمبەری نمانەی یەکگرتوویی و یەکدڵی وەسف کرد و وتی: ڕەسووڵی خودا لە پتەو کردنی یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامی ڕۆڵی کاریگەری هەبووە و یەکێک لە بنەما و بایەخە جەخت کراوەکان لەسەر پاراستنی یەکگرتوویی و یەکدڵی بووە.

مامۆستا نەزیری وتیشی: پێغەمبەر هۆی یەکگرتوویی و بارینی ڕەحمەتی خودا لە نێوان موسڵمانانە و لەدایک بوونیشی لە مانگی مەولوود، پێگە و کەرامەتی ئەو مانگەی لە نێوان کوردستانییەکان دوو ئەوەندە کردووەتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: مەسێحییەکان بۆ لەدایک بوونی حەزرەتی عیسا لە سەرتاسەری جیهان جێژن دەگرن ئێمەش ئەبێ جێژنی سەرتاسەری بەڕێوە ببەین.

ئەو مامۆستایە بە ئاماژە بە ئەوەی کە یەکگرتوویی موسڵمانان بەردەوام هۆی شکستی دوژمنانە، وتی: هیوادارین لە ئەم مانگەی ئازیزە خەڵکی بێ دەرەتانی فەلەستین لە دەستی ئیسرائیل و کافرەکان ڕزگاری ببێت و حەماس بە شانازییەوە بەسەر دوژمندا سەربکەوێت.

News ID 51676

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha