AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٢ ٠٢:٢٢

پزشکیان لە دیداری چالاکانی ئابووری لە عێراق:

ڕێککەوتن بۆ داڕشتنی پلانی ستراتژیی گەشەی پێوەندییەکانی دوو وڵات

ڕێککەوتن بۆ داڕشتنی پلانی ستراتژیی گەشەی پێوەندییەکانی دوو وڵات

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: لە دیدار و دانوستانەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، ڕێککەوتووین بۆ پێکهێنانی کارگرووپێکی پسپۆڕانە بۆ داڕشتنی پلانی ستراتژیی کۆگری درێژخایەنی گەشەی پێوەندییەکانی دوو وڵات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان پاش نیوەڕۆی ئەوڕۆ چوارشەممە ٢١ی خەرمانان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بازرگانان و چالاکانی ئابووری لە عێراق، ئاسانکاری بۆ چالاکیی بازرگانان و بەرهەم‌هێنەرانی ئێرانیی بە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی سەفەری بۆ عێراق ڕاگەیاند و وتی: لە دیدار و دانوستانەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، ڕێککەوتووین بۆ پێکهێنانی کارگرووپێکی پسپۆڕانە بۆ داڕشتنی پلانی ستراتژیی کۆگری درێژخایەنی گەشەی پێوەندییەکانی دوو وڵات.

سەرۆک کۆمار هەروەها داوای لە بازرگانە ئامادەبووەکانی ئەو دانیشتنە کرد کە کێشە و گرفتەکانی بەردەم خۆیان ئاراستەی ئەو کارگرووپە بکەن و وتیشی: گەشەی چالاکیی ئێوە هەم بە قازانجی ئێرانە و هەمیش عێراق، هەر بۆیە پێویستە لەگەڵ ئەو کارگرووپەی ستراتژییە لە پێوەندیدا بن، بۆوەی باشترین پلانەکان بۆ پەرەسەندنی زیاتری پێوەندییە ئابوورییەکانی نێوان دوو وڵات داڕێژرێت.

News ID 51636

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha