بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا کە ئەوڕۆ مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە میانەی سەفەری بۆ عێراق ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەی کرد، ڕایانگەیاند: سەرەتای وشە سپاسە لە ناخی دڵەوە، لە لایەن خۆم و گەلی مەزنی ئێرانەوە سپاستان لێ دەکەم: هەم لە ئێوە خێوەتداران کە لە ڕۆژانی چلەی ماتەمینی حسێنی، کەرامەت و ڕەحمەت و خۆشەویستیتان گەیاندە تەشقی خۆی.
بەڕێزیان ڕاشیگەیاند: هەمیش سپاسی خۆم ئاراستەی هەموو گەلی مەزنی عێراق و هاوکات بەرپرسانی دەوڵەتی عێراق دەکەم کە ئاسایش و کەش و بەستێنی لەبارتان ڕەخساند و هەمیش دەستخۆشی دەڵێم بە زانایانی گەورە و مەرجەعییەتی مەزنی عێراق کە کەشی زیارەت و هەلومەرجی برایەتییان لە نێوان خەڵک و حەشیمەتی دوو وڵاتدا ڕەخساند.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە درێژەدا جەختیان لەوە کرد: ئاکاری ئێوە برایانی عێراقی لە خێوەتەکانی نێوان ڕێ و هەڵسوکەوتی بەخشەندەتان لەگەڵ زیارەتکارانی حسێنی لە دنیای ئەوڕۆدا بێهاوتایە، ڕێک وەک ڕێپێوانی ئەربەعین کە لە مێژوودا بێوێنەیە و ڕێک وەک پاراستنی ئاسایش و تەندروستیی دەیان ملیۆن کەس کە لە دنیای بشێوەی ئێستادا کارێکی گەورە و نەکردەیە.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە گرێدانەوەی ئەو کردار و هەڵسوکەوتە بە خەوشەویستیی سەیدوڵشوهەدا(دخ)، وتیشیان: ئەم خۆسەویستییە بە ئیمام حسێن لە خۆیدا کارێکی ئاوارتەیە و هاوشێوەی لە هیچ جێیەک و لە هیچ زەمانێکدا نەمانبووە و نامانبێت و هیوادارم خودای مەزن ئەم خۆشەویستییە لە دڵی ئێوە و لە دڵی ئێمەدا ڕۆژە بەڕۆژ زیاد بکات؛ خۆشەویستییەکی هێندە بەربڵاو کە بواری بەگڕوتینی غەزە تا زۆربەی کۆمەڵگای ناموسەڵمانەکانیش دەگرێتەوە.
Your Comment