بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بورهان شێخ ڕەئووف، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە بە تاوانبار کردنی پارتی بە دروست کردنی قەیران لە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا بەهۆی بەدەست نەهێنانی دەنگی پێویست لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی ئەو دوو پارێزگا ، زیادی کرد: پارتی هەوڵ دەدات بۆ کاریگەری لەسەر کەشی گشتی هەڵبژاردنەکان پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووک نائەمن بکات.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەوڵەکانی پارتی لەسەر بنەمای دیمۆکراسی و گواستنەوەی ئاشتی خوازانەی دەسەڵات نییە، وتی: زۆربەی پارتە کوردستانییەکان ئێستا ترسیان هەیە لە دروست کردنی لەمپەر لەلایەن پارتییەوە لە بەرانبەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان.
Your Comment