بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد خوسرەوی بە ئاماژە بە هەڵبژاردن و پێداچوونەوەی بنکەی دیەی بە زیندانییە ماڵییەکانی پارێزگای کوردستان، ڕایگەیاند: لە ئەنجامدا ٤٩ زیندانیی تاوانی نائانقەستانە لە مانگی موحەڕەم و سەفەردا ئازاد کران.
وتیشی: ئەم پڕۆسەیە لە لایەن کارناسانی پسپۆڕی بنکەی دیە و لە پێناو ئازادکرانی زیندانیان و کەمکردنەوەی ڕێژەی زیندانی ئەنجام درا و لە ئاکامدا لە نێوان ٢٣٨ زیندانی ماڵیی زیندانەکانی پارێزگای کوردستان، ٤٩ کەس بە دانەوەی قەرزی ٢٨٩ ملیارد ڕیاڵی ئازاد کران.
Your Comment