AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٨ ١٠:٤٤

پەرلەمانتارێکی نەینەوا:

خەڵکی ٤٥٠ گوندی هەرێمی کوردستان بە هۆی پەکەکەوە ئاوارە بوون

خەڵکی ٤٥٠ گوندی هەرێمی کوردستان بە هۆی پەکەکەوە ئاوارە بوون

وەعد قدو لە ئاوارەبوونی دانیشتووانی زیاتر لە ٤٥٠ گوندی کوردنشین بە هۆی ئامادەبوونی هێزەکانی پەکەکە لەو ناوچەیانە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەعد قدو پەرلەمانتاری شەبەکی پارێزگای نەینەوا لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "المعلومه" بە ئاماژە بە نایاسایی و داگیرکەرانەبوونی ئامادەیی هێزەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ئامادەبوونی ئەو هێزانە بە بیانووی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆتە هۆی ئاوارەیی دانیشتووانی زیاتر لە ٤٥٠ گوندی کوردنشین.

ڕاشیگەیاند: ئەنقەرە دەبێ کێشەی ناوخۆیی خۆی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لە چوارچێوەی خاکی وڵاتەکەی خۆیدا یەکلا بکاتەوە و عێراق لەو کێشەیە نەگلێنێت و بەغداش پێویستە بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکیی لەگەڵ تورکیا، هێزەکانی پەکەکە لە خاکی وڵاتەکەی بکاتە دەرێ.

News ID 51574

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha