بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگای کوردستان ئەم زێدی فەرهەنگ و هونەرە، بە ڕەسمی دێرین بۆتە زێدی ڕێزنان و نرخاندنی شان و پێگەی پێغەمبەری ڕەحمەت و خۆشەویستی(سخ) و ئەهلی بەیتی(دخ) و خەڵکی کوردیش بە پشتبەستن بەم کۆڵەکە مەزنە، بەردەوام بە شیعە و سوننەوە گەلێکی یەکگرتوو و یەکدڵ بوون و هەن.
لە ناو جەژنە ئاینییەکاندا، مانگی ڕەبیعولئەوەڵ لای خەڵکی کورد جێگە و پێگەیەکی تایبەتی هەیە و ئەم خۆشەویستییە هێندە لای خەڵکی باوەڕمەند و بەئیمانی پارێزگای کوردستان بەرز و گرنگە کە موسڵمانانی شێعە و سوننەی ئەم زێدە، یەکدڵ و یەکگرتووانە لە چەند حەوتەی پێشووەوە بۆ بەڕیوەبردنی جەژنەکانی مانگی مەولوود، بەدەم زایەڵەی دەنگی دەف و مەولوودیخوێنییەوە بە پێشووازیی ئەم مانگەوە دەچن.
چونکە وەک خەڵکی ئەم زێدە دەڵێن: لە هەر ماڵێکدا دەنگی مەولوودیخوێنی ببیسترێت، ئەوا فریشتە و مەلائیکە ماڵ و خاووخێزانی ئەو ماڵە لە هەر شەڕ و نەهامەتییەک دەپارێزن.
هەر بەو بۆنەوە، نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری وێرای ناساندنی مانگی ڕەبیعولئەوڵ وەک مانگی ویلایەتی نمانەی ئەخلاق و کرانەوەی دەلاقەی ڕەحمەت و حەق بەڕووی بەندەکانی، وتی: بەندەکانی خودا ئەشێ لەم مانگەدا داوای بارانی ڕەحمەت لە خودا بکەن، چونکە ئەم مانگە تایبەت بە پێغەمبەر و ڕەسووڵ هەڵبژاردەی خودا(سخ) و کەس لەو دەرگایە دەستبەتاڵ ناگەڕێتەوە.
مامۆستا فایەق ڕۆستەمی بە بیرهێنانەوەی بەهرەمەندیی کۆی مرۆڤ و گیانلەبەران بە ئیماندار و بێئیمان، دەوڵەمەند و هەژار، دارا و هەتیو لە دەرگای ڕەحمەتی پێغەمبەر، جەختی لەوەش کرد: پەیامی ئەم پێغەمبەرەی خودا سەرەڕای هەر زمان و زاەاوە و ڕەگەزێک، بەردەوام ئازادی و یەکگرتوویییە.
ناوبراو وتیشی: ئەوڕۆکە خەڵکی کوردستان لەسای بەرەکەتی بوونی قورئان و ئایینی ئیسلام و پەرەسەندنی برایەتی، خۆشەویستی و دڵەڤانی، یەکگرتوویی و ئێحسانێک کە لە ئەنجامی ڕاهێنانەکان و کاکڵەی فەرموودەکانی پێغەمبەرە، کردۆتە ڕێنوێنی ژیانیان.
پێشنوێژی هەینی شاری سنە بە داکۆکی لە گەشانەوەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ ئێحسان و چاکەی مانگی ڕەبیعولئەوەڵ، ڕاشیگەیاند: هەر ئەم یەکگرتووییە ئیسلامییەی کە لای خەڵکی کوردستانە، لەوڕۆکەدا بۆتە هۆی پووچەڵبوونەوەی پیلانی دوژمنانی دژی کۆماری ئیسلامی و ئەمە لە ڕاستیدا هەمان یەکگرتوویی و یەکڕیزییەکە کە بەرە لە دوای بەرە هاتووە و درێژەی دەبێت.
لە لایەکی ترەوە، سەرۆکی ئیدارەی تەبلیغاتی ئیسلامی شاری بیجار لای وایە، بەرنامە و ڕێوڕەسمی "جەژنی میوانی ئەحمەد" بەرنامە و هەنگاوێکی داهێنەرانە و زۆر گرنگە کە بە پەیجۆریی ئەو ناوەندە و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەبیعولئەوەڵ لە پارێزگای کوردستان بەڕیوە چووە و لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە پێشوازییەکی گەرم و گوڕی لێکراوە.
حوجەتولئیسلام سەعدەڵڵا جەمادیان، وتیشی: شاری بیجار لەو میوانییەدا ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە و توانیوتی لە ساڵی ڕابردوودا ژوورگەلێکی تایبەتی بۆ پیشەی دەستی و خۆراکی خۆجێی بکاتەوە و بۆ ئەمساڵیش ڕێژەی ئەو ژوورانە بەپێی ژمارەی میوانان و بەشداربووان زیاد کراوە.
Your Comment