AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٤ ١٦:٥٧

ئەندامێکی پارتی :

دەنگۆی هێرشی پارتی بۆ سەر بنکەی یەکێتی درۆیە

دەنگۆی هێرشی پارتی بۆ سەر بنکەی یەکێتی درۆیە

ڕێبین سەلام ڕاپۆرتەکان لەبارەی جموجۆڵ و هێرشی سەربازیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەر بنکەکانی یەکێتی نیشتمانی لە هەولێری ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبین سەلام ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "بغداد الیوم"، وێڕای ڕەت‌کردنەوەی هەر جۆرە ڕاپۆرتێک لەبارەی جموجۆڵ و هێرشی سەربازیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەر بنکەکانی یەکێتی نیشتمانی لە هەولێر، وتی: تەنانەت کۆنسولخانەی وڵاتانی بیانی کە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان هەموو بارودۆخەکە لێکدەدەنەوە، هیچ جۆرە هەواڵ و ڕاپۆرتێکی درۆی لەو چەشنەیان پشت‌ڕاست نەکردۆتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە ڕاپۆرتانە بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە لە سەرودەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت، ڕایگەیاند: یەکێتی دەیەوێ بە هەر چەشنێک پارتی تووشی کێشە و ناکۆکی بکات، بەڵام هیچکات لەو پلانەی سەر ناکەوێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە مەحموود خۆشناو ئەندامی یەکێتی نیشتمانی، لە لێدوانێک بۆ هەمان هەواڵدەری، ڕەخنەی لە جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی پارتی گرت و وتی: لە دانیشتنی ئەم دواییەی مەکتەب سیاسیی یەکێتی‌دا کۆکردنەوەی هێزی ناعێراقی لە بەردەم بنکەی یەکێتی نیشتمانی لە هەولێر بە کردەیەکی ناپەسند لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان لێکدراوەتەوە.

News ID 51535

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha