بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەقیل ردینی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسری عێراق، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە، وتی: حکومەتی تورکیا هەوڵی دەستدرێژانەی بەربڵاو، بەتایبەتی لە هەرێم ئەنجام داوە کە دوایینی کۆ کردنەوەی چەکدارانی تیرۆریستی لە بەرەی نوسرە لە ناوچە کوێستانییەکانە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو جۆرە هەوڵانەی تورکیا زۆر مەترسیدار و پێشێل کرانی سەروەری عێڕاق و کۆنواسنیۆنە نێودەوڵەتییەکانە.
ردینی بە هۆشداریی نیسبەت بە بەردەوام بوونی ئەو جۆرە هەوڵانەی تورکیا لە پارێزگا باکوورییەکانی عێڕاق و هاتنە ئاراوەی کێشەیەکی گەورەی سیاسی و تەنانەت سەربازی، جەختی کرد: حکومەتی فیدراڵ ئەبێ هەموو هەوڵی یاسایی بۆ ڕاگرتنی هەوڵەکانی تورکیا بگرێتە بەر.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە تورکیا بە هەوڵەکانی خۆی عێراقی گەیاندووەتە بنبەست، داوای لە حکومەتی ناوەندی کرد کە بە هەموو توانیەوە بەرەوڕووی تورکیا ببێتەوە.
Your Comment