بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بریکاری وەزیری پەیوەندییەکان ڕایگەیاند؛ ڕێگریکردن لە هێرشی ئەلیکترۆنی بەربڵاو و ئاڵۆز بۆ سەر ژێرخانی ئێران.
بێهزاد ئەکبەری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ژێرخانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی: سوپاس بۆ خودا بە هەوڵی تیمە ئەمنی و تەکنیکیەکانی کۆمپانیای ژێرخانی پەیوەندییەکان و وەزارەتی پەیوەندییەکان، دوێنێ یەکێک لە بەربڵاوترین و ئاڵۆزترین هێرشە ئەلیکترۆنیەکان بۆ سەر ژێرخانی وڵات دەستنیشانکرا و ڕێوشوێنی خۆپارێزی گیرا.
وتیشی: ئەو هێرشە بە تەواوەتی پووچەڵ کراوەتەوە.
Your Comment