AP ١٤٠٣ خەرمانان ١١ ١٥:٤٧

ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر؛

نەریتەکانی 28ی سەفەر لە ئێران و تازیەباری وڵاتێک بۆ پێغەمبەری ئیسلام

نەریتەکانی 28ی سەفەر لە ئێران و تازیەباری وڵاتێک بۆ پێغەمبەری ئیسلام

بە گێڕانەوەی ئەهلی تەشەیوع 28ی مانگی سەفەر ڕۆژی کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و شەهیدبوونی ئیمام حەسەن موجتەبا (د.خ)ە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەشی نێودەوڵەتی: لە ڕۆژژمێری فەرمی ئێراندا ڕۆژی 28ی مانگی سەفەر بە پشووی فەرمی دانراوە و لەم ڕۆژەدا کە بە بڕوای شیعەکان ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی موحەممەد د.خ و شەهید بوونی کچەزای پێغەمبەر حەزرەتی ئیمام حەسەن موجتەبایە، تازیەباری ڕاگەیێندراوە و بڕواداران شینگێڕی و تازیەباری بەڕێوەدەبەن.

نەریتەکانی 28ی سەفەر لە ئێران و تازیەباری وڵاتێک بۆ پێغەمبەری ئیسلام

لە ئێران وەکوو وڵاتێکی موسڵمانی زۆرینە شیعە کە مەزەبی فەرمی وڵاتیشە، بڕواداران لە ڕۆژی 28ی سەفەردا لە مزگەوت، حسێنیە و مەزارگە پیرۆزەکان کۆدەبنەوە و شینگێڕی بۆ کۆچی دوایی پێغەمبەر دەکەن.

نەریتەکانی 28ی سەفەر لە ئێران و تازیەباری وڵاتێک بۆ پێغەمبەری ئیسلام

هەروەها وەکوو دیکەی تازیەبارییەکانی شیعەکان سینەکوتان و زەنجیرلەخۆدانیان هەیە و مەداحەکان بە گێڕانەوەی ژیان و ئامۆژگارییەکانی پێغەمبەر و کاتی کۆچی دوایی حەزرەتی موحەممەد د.خ مەدداحی دەکەن و شێعر دەخوێننەوە.

نەریتەکانی 28ی سەفەر لە ئێران و تازیەباری وڵاتێک بۆ پێغەمبەری ئیسلام

خوێندنەوەی دوعایەک بە ناوی زیارەتی پێغەمبەر و هەروەها زیارەتی حەزرەتی حەسەن هەر لە دوورەوە سەلام و سەڵەوات دەنێرن بۆ پێغەمبەر و ئالوبەیتی.

بە بۆنەی ڕۆژی 28ی سەفەر و هەروەها ڕۆژی 30ی سەفەر واتا ساڵڕۆژی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام ڕەزا زیارەتکارێکی یەکجار زۆر لە ناوخۆی ئێران و وڵاتانی دەرەوە ڕوویان کردۆتە مەشهەدی پیرۆز و بارەگای ئیمام ڕەزا و تازیەباری دەستیپێکردووە.

نەریتەکانی 28ی سەفەر لە ئێران و تازیەباری وڵاتێک بۆ پێغەمبەری ئیسلام

زۆربەی بڕواداران لەو ڕۆژەدا دێنە سەر شەقامەکان شاروشارۆچکەکانی سەرانسەری ئێران و شینگێڕی دەکەن و لە زۆربەی مزگەوتەکانی وڵاتدا باسی ژیان و سیرەی پێغەمبەر دەکرێت.

هەروەها هەموو مەزارگە پیرۆزەکانی ناو وڵاتی ئێران کە ئەولادی پێغەمبەرن و بە درێژایی مێژووی ئیسلام و لەبەر خۆپاراستن لە پەلاماری دوژمنانی دین ڕوویان لە خاکی ئێران کردووە، لەم ڕۆژانەدا پڕ دەبێت لە خەڵک و تێدا ڕێوڕەسمی مەدح و تازیە و قورئان خوێندن و گوێگرتن لە ئامۆژگاری مامۆستایان بەڕێوەدەچێت.

News ID 51486

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha