AP ١٤٠٣ خەرمانان ١١ ١٤:٠٤

ئەلجەزیرە لێکی دایەوە؛

درۆنەکانی حزبوڵڵا چۆن بوونەتە مۆتەکەی داگیرکەرانی زایۆنی؟

درۆنەکانی حزبوڵڵا چۆن بوونەتە مۆتەکەی داگیرکەرانی زایۆنی؟

درۆنەکانی حزبوڵڵا بە بە توانایی زۆر کە زیاتریان لە هێرشە تێکەڵاوەکان بەکار دەهێنرێن، یەکێک لە سەرچاوەکانی نیگەرانی بوونی ئیسرائیل لە شەڕی ئێستا و قۆناغەکانی داهاتوویە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، سەرلەبەیانی 25ی ئۆگۆست، حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بە ژمارەیکی بەربڵاو درۆن و مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بەرەی ناوخۆیی ئیسرائیل. لە ئەو هێرشە، مووشەکەکانی حزبوڵڵا 11 بنکە و ناوەندی سەربازی ئیسرائیلی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو و گولان لە سووریا کردە ئامانج.

چەند کاتژمێر دوای ئەوە سەید حەسەن نەسروڵڵا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە بەرخۆدانی لوبنان بنکەی سەربازی ستراتیژیکی گلیلوتی ئیسرئایلی بە درۆن پێکاوە کە گرینگترین بنکەی هەواڵگری و سیخوڕی ئەو ڕژێمە دێتە ئەژمار.

مێژووی درۆنەکانی حزبوڵڵا

حزبوڵڵا بۆ یەکەم جار 20 ساڵ لەمەوپێش دزەی کردە نێو هەرێمی ئاسمانی ناوچە داگیرکراوەکانەوە و ئەو ڕژێمەی شۆک کرد.

لە ئەو کاتەدا مێرساد 1 بۆ ماوەی 20 خولک لە ئاسمانی ئیسرائیلی گەشتی کرد و بە تەندروستی گەییشتەوە لوبنان و دوای ئەوەش جارێکی دیکە مێرساد یەک و دواتریش لە ساڵی 2006 ئەبابیل هەر کامەیان 40 بۆ 50 کیلۆگرام مادەی تەقەمەنیان بۆ ئەو ناوچە گواستەوە.

دزەی درۆنەکانی حزبوڵڵا بۆ نێو دامەزراوە ناڤۆییەکانی ئیسرائیل

توانی ڕاستەقینەی حزبوڵڵا لە ئۆکتۆبەری 2012 نمایش درا و دوژمنی شۆک کرد، شوێنێک کە ئەو درۆنانە لە لوبنانەوە بەرەو ئاسمانی ئاوەکانی دەریای مەدیتەرانە چوون و 50 کیلۆمەتر بەرەو نەقەب لە ئیسرائیلیان پێاوە و توانیان دزە بکەنە نێو بنکە ئەتۆمی ئیسرائیلەوە و لە ئەو کاتەدا مێدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە ئەو دۆرنانە توانیویانە وێنەگەلێک لە ناوەندە لێکۆڵینەوە ئەتۆمییەکانی ئەو ڕژێمە کۆ بکەنەوە.

هاویشتنی هۆدهۆدی حزبوڵڵا بۆ ناو دڵی داگیرکەران

بیست ساڵ لەمەوپێش کەسێک بیری نەدەکردەوە کە حزبوڵڵا لە ساڵی 2024 بتوانێت ئۆپراسیۆنی پێشكەوتوو و شکۆ کەر بە درۆنەکانی خۆی لە ئیسرائیل ئەنجام بدات وو بتوانێت وێنە تۆمار کراوەکانی بریتی لە وێنەی وردی ناوچەی سەربازی و ناسەربازی گرینگ و هەستیاری ئیسرائیل لە حەیفا و گولان بڵاو بکاتەوە؛ ئەویش بە بێ ئەوەی کە پێکهاتەی بەرگری ئەو ڕژێمە ئاگدار بێت.

تاکتیکە ئاسمانییەکانی حزبوڵڵا بە هێرشە پێشكەتووە تێکەڵەکان

بەڵام حزبوڵڵا لە زۆربەی ئۆپراسیۆنەکانی خۆی بە تەنیا لە درۆن کەڵکوەرناگرێت بەڵکوو زیاتر هیرشی تێکەڵ ئەنجام دەدات. جۆراوجۆری چەکە ئاسمانیەکانی حزبوڵڵا لە چوارچێوەی سترتایژی سەرەکیدایە و نیشاندەری تایبەتمەندی ڕوونی بەرنامەی سەربازی بەرخۆدانی لوبنانە کە لەسەر ئۆپراسیۆنی تێکەڵاو و هاوبەش بە جۆرەکانی مووشەک و درۆن ئەنجام دەدرێت.

ئامانجی حزبوڵڵا زاڵ بوون بە سەر پێکهاتەی بەرگری دوژمن بە شێوەی پێشکەوتوو و ستراتیژیکە.

News ID 51484

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha