AP ١٤٠٣ خەرمانان ٨ ١٨:١١

هاوکات لەگەڵ حەوتەی دەوڵەت؛

٤٤٠ پڕۆژەی ئاوەدانی و گەشەپێدان لە کوردستان کرایەوە

٤٤٠ پڕۆژەی ئاوەدانی و گەشەپێدان لە کوردستان کرایەوە

هاوکات لەگەڵ حەوتەی دەوڵەت، ٤٤٠ پڕۆژە بە تێچووی ٥٨٢ ملیارد تمەن لە پارێزگای کوردستان کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی‌کووشا پارێزگاری کوردستان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، ڕایگەیاند: لە چەند ساڵی رابردووەوە هەنگاوی باش لەم پارێزگایە هەڵگیراوە و دەتوانین ئاستی داپەڕەکان سەرتر لە ئاستی مامناوەندی لێک دەینەوە.

وتیشی: سەرەڕای کردنەوەی ئەم ٤٤٠ پڕۆژەیە بە تێچووی ٥٨٢ ملیارد تمەن، هیوادارین بەزوویی و لە مانگەکانی داهاتووشدا پڕژەگەلێکی گەورەتریش لە پارێزگا سەرمایەدانەری و قوڵێنگ‌لێدانی بۆ دەکرێت.

زارعی‌کووشا سەبارەت بە چیەتیی پڕۆژەکان ڕوونی کردەوە: لە کۆی ئەم پڕۆژانە ٢٤٤ پڕۆژە بە گۆژمەی ٢٢٦ ملیارد و ٤٤١ ملیۆن تایبەت بە کەرتی مخابرات بووە و لەمناوە ٧٧ گوندی کوردستان بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە پەیوەست بووە.

News ID 51448

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha