بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی ماینیچی ژاپۆن، نۆبۆ ئوکونوکی، شارەوانی ناوچەی کاواگوچی ژاپۆن کە زیاترین کۆچبەری کوردی ئەو وڵاتەی تێدایە، لەسەر پێداویستی پێکهێنانی سیستەمێک بۆ لەبەرچاوگرتنی مافی کۆچبەرانی کورد جەختی کردووە. هەر ئەو بابەتەش بووەتە هۆی هەڕەشەی مەرگ لە سەری.
ئوکونوکی چەند ڕۆژ پێش بە ئاماژە بە دۆخی هەڵپەسێردراوی کۆچەبەرانی کورد و نەبوونی هیچ داهاتێک و هەروەها ناڕوون بوونی چارەنووسیان بە پێی دەستووی ئێستای کۆچبەرانی ژاپۆن، لەسەر پێدایوستی پێکهێنانی سیستەمێکی گشتی بۆ لە بەرچاوگرتنی لانیکەمی مافی ئەوان جەختی کردبوو.
پۆلیسی کاواگوچی لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاندووە کە ئوکونوکی لە پۆستێکدا لە ئیکس بۆی هاتووە کە من سبەینێ دەتکوژم، بەڕێز شارەوان. ژیانی ئێوە سبەینێ کۆتایی پێدێت و هەر لە ئەو بارەوە ئەو شارەوانە ژاپۆنییە سکاڵای دەرکردووە و پۆلیس بەدواداچوونی بۆ دەکات.
Your Comment