AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١٦ ١٨:٠١

هەیمەنەی کۆپاپۆری درۆنبەری شەهید باقری بە سەر دەریاوە

هەیمەنەی کۆپاپۆری درۆنبەری شەهید باقری بە سەر دەریاوە

کۆپاپۆری درۆنبەری شەهید بەهمەن باقری، یەکێکە لە نوێترین و پێشکەوتەترین کۆپاپۆرەکانی هێزی دەریایی سپا کە بۆ تۆکمە و بەرزکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی هێزی دەریایی سپا داڕشتراوە و کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆپاپۆری شەهید بەهمەن باقری کە لە 18ی ڕێبەندانی 1403ی هەتاوی بە ئامادەبوونی سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری، سەرلەشکەر حسەین سەلامی فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران و ئەمیر عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری ڕوونوێنی و تەڤڵی ڕێکخراوی ڕەزمی هێزی چەکداری کرا، یەکێکە لە نوێترین و پێشکەوتەترین کۆپاپۆرەکانی هێزی دەریای سپا کە بۆ تۆکمەی هێزی ئۆپەراسیۆنی هێزی دەریایی و بەرزکردنەوەی توانستی ئۆپەراسیۆنی دەریایی داڕێژراوە و کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

ئەم کۆپاپۆرە 240 مەتر درێژ و 21 مەتر بەرزە و دەوڵەمەندە بە کۆپتەر، مووشەک و درۆن و خاوەن ئاسانسۆری گواستنەوەی هەواگەردە و هاوکات دەفرایەتی هەڵگرتنی 60 درۆن و 30 سەریاویی مووشەک‌هاوێژی هەیە و مووشەکە دابەستراوەکانی سەر کۆپاپۆری شەهید باقری خاوەن بڕەوی ئۆپەراسیۆنیی 750 تا 3 هەزار کیلۆمەترە.

سەردار عەلی‌ڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپا لەبارەی توانستەکانی ئەم کۆپاپۆرە ڕایگەیاند: کۆپاپۆری شەهید باقری بە توانستی هەڵگرتنی هەموجۆرە درۆنی جەنگی و ناسکاری و توانستی 22 هەزار مایل دەریاگەردی، هێزی سپا دەکاتە هێزێکی دەریایی و ئەقیانووسی.

News ID 54509

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha