بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چوار سەرچاوە ڕایانگەیاند کە تورکیا لانیکەم سێ بنکەی ئاسمانی لە سووریا لەدەست داوە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، بڕیار بوو تورکیا هیزەکانی خۆی لە ئەو سێ بنکە وەکوو بەشێک لە ڕێكکەوتنی بەرگری هاوبەش لەگەڵ حکومەتی جۆلانی جێگیر بکات بەڵام ئیسرائیل لە ڕؤژانی دواییدا ئەو بنکانەی کردووەتە ئامانج.
هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا بەتایبەتی هێرشە بەربڵاوەکانی چوارشەممە لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە تورکیا هەوڵی داوە کە چەندین جار ئەمریکا دڵنیا بکاتەوە کە بوونی ئەو وڵاتە لە سووریا لە زیانی تێلاڤیڤ نییە.
ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکات کە ئەو هێرشانە دەتوانێت ببێتە هۆی ڕوودانی پێکدادان لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل لەسەر سووریا.
دوو سەرچاوەی سەربازی سووریا و بەرپرسێکی هەواڵگری لە ناوچەکە ڕایانگەیاند کە بەرپرسانی سەربازی تورکیا سەردانی بنکەکانی تی 4 و تدمر لە پارێزگای حومس و فڕۆکەخانەی سەرەکی پارێزگای حەمایان کردووە.
ئەگەری پێکدادان لە نێوان ئەنقەرە و تێلاڤیڤ؛ سەفەری بەرپرسانی سەربازی تورکیا بۆ سووریا

سەرچاوە ئاگادارەکان لە ئەگەری ڕوودانی پێکدادان لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل لەسەر سووریا و کردنە ئامانجی بنکە سەربازییەکانی ئەنقەرە لە ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.
News ID 54504
Your Comment