بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڵگەفیلمی خواژن لە دەرهێنانی حەدیس مورادی و پەریسا عوبدوڵڵاهی و بەرهەمهێنانی پوویا تالبنیا لە بەشی ڕکابەریی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مێنا کە لە ڕۆژانی 5 و 6ی ئایپرێڵدا لە هولەند بەڕێوە دەچێت، وەرگیرا.
"خواژن" دەڕوانێتە ئایین و ڕێوڕەسمێکی کۆن لە کوردستان و لە میراتی جیهانی هەورامان کە ڕەنگدانەوەی لە شارستانییەتی یۆنان، مێزۆپۆتامیا و ڕۆمدا بەرچاوە.
لەم فیلمەدا دوکتۆر نەجمەدین جەباری وەک ڕوایژکاری زانستی و نووسەری نەریشێن بەشداری نواندووە و زانیاری لوتفی وەک فیلمهەڵگر و عیماد خودابەخش وەک مونتاژکار لە دیکەی ستافی کاریی "خواژن"ـن.
Your Comment