بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غالب محەمەد عەلی، نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێڕاق بە وتنی ئەوەی کە تورکیا بەهۆی لاوازی بەغدا و هەولێر، بڕیارەکانی خۆی بەسەر لایەنەکاندا دەسەپێنێت، زیادی کرد: تورکیا هەر کارێک کە بیەوێت لە ناو عێراقدا ئەنجامی دەدات..
غالب محەمەد عەلی بە ئاماژە بە ئەوەی کە بەغدا و هەولێر ترسیان لە تورکیا هەیە وتی: ڕێککەونگەلێک لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە لەسەر پێشڕەوییەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بوونی هەیە.
ناوبراو هەروەها وتیشی کە هەولێر و بەغدا هیچ کاردانەیەک بە هێرشەکانی تورکیا نانوێنن، جەختی کرد: تورکیا بۆ کۆنترۆڵی دۆسیەی نەوتی عێراق هەوڵ دەدات.
Your Comment