بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرێکی عەرەبی مەجلیسی عێراق وتی: باڵادەستی ئەم دواییەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەسەر لایەنە کوردستانییەکانی تر و سەرکەوتنەکەی لە پارێزگای کەرکوک ئاماژەیە بۆ گۆڕانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا .
سوهەیلە سوڵتانی، نوێنەری هاوپەیمانی ئەلسادقون لە پەرلەمانی عێراق، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "ئەلمەعلوومە"، ڕایگەیاند: لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک جاران نەماون و بوونی لایەنە تازەپێگەیشتوەکان لە گۆڕەپانی سیاسیدا ژمارەی لایەنگرانی ئەم حزبەی زۆر کەم کردووەتەوە و یەکێتی دەتوانێت دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بگرێتە دەست.
ئەوەشی خستەڕوو: سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی سەرکوتکردنی ئازادییەکان و تیرۆرکردنی چالاکوانانەوە بووەتە هۆی داکشانی ڕێژەی لایەنگرانی ئەم حزبە.
Your Comment