AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٣٠ ١٥:٠٧

میت ڕایگەیاندووە:

سەرکردەیەکی باڵای پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کوژرا

سەرکردەیەکی باڵای پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کوژرا

دەزگای هەواڵگری تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی هەواڵگری پەکەکەی لە ناوچەی خواکورکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەزگای هەواڵگری تورکیا(میت) ڕایگەیاند کە سیما چێڤلیک ناسراو بە زیلان ئەزاک دوای ماوەیەک چاودێری ورد و دەستنیشانکردنی شوێنەکەی لە خواکورک کرایە ئامانج.

سەرکردەیەکی باڵای پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کوژرا

بەگوتەی میتی توركیا، سیما جویا چێڤلیک لە ناو پەکەکە ناسراوە بە زیلان ئەزاک لە ساڵی 2015 زانکۆی جێهێشتووە و بووەتە ئەندام لە پەکەکە، لەو ماوەیەدا وەک بەرپرسی هەواڵگری پەکەکە چالاکی کردووە.

میدیای نزیک لە پەکەکە هەواڵەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

News ID 51318

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha