بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان وتی: لەوڕگە و دارستانەکانی گوندی باشماخی مەریوان لە خاڵی سفری سنووری لە نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردووەوە تووشی ئاگرکەوتنەوە بووە کە دەستبەجێ 40 کەس لە هێزەکانی سەرچاوە سروشتییەکانی شاری مەریوان و سەوڵاوا نێردرانە شوێنە ئاگرکەوتنەکە بەڵام هەر درێژەی هەیە.
فەرمانداری شاری مەریوانیش لە گفتوگۆیەکدا لە ناردنی کۆپتەر بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە ڕێگای ئاسمانەوە هەواڵی دا و زیادی کرد: بە شوێنگیریەک ئەنجام درا کۆپتەرێک بۆ کوژراندنەوەی ئاگری ئەو ناوچە نێردرایە مەریوان و پێش بینی دەکرێت کە ئەمڕۆ ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
Your Comment