بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا کە لە ساڵی 2018 ەوە و بە یارمەتی ئەنقەرە ناوچەی عەفرینیان کۆنترۆڵ کردووە، هەموو هەوڵی خۆیان بۆ لەناوبردنی سەرچاوە سروشتییەکانی ئەو ناوچە و گۆڕینی دیمۆگرافیاکەی خستووەتە گەڕ.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری سیریا دایرێکت، یەکێک لە شوێنە جوانە سروشتییەکانی ئەو ناوچە، گۆمی میدانەکی و دارستانی زەیتوونی دەستکردی دەڤەرەکەی بوو. بەڵام تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە ئەم چەند ساڵەدا هەوڵی لەناوبردنی شوینە مێژوویی، سەرچاوە سروشتیەکان و شوێنە جوانەکانی ئەو شارەیان داوە.
هاووڵاتیانی کورد بە ئەو گۆڤارەیان ڕاگەیاندووە کە دارستانی میدانەکی کە بە بەهەشتی ناوچەکە بەناوبانگ بوو و شوێنی گەشت و گوزاری خەڵک بوو لە پاڵ بەتاڵان بردنی ماڵی کوردەکان، بە شێوەی بەربڵاو لەلایەن تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیاوە بڕدراوەتەوە و دارەکانی بۆ تورکیا قاچاخ کراون.
Your Comment