AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٩ ١٠:٣١

ئەندامیکی هاوپەیمانی نەبنی عێڕاق:

ئەبێ وەزارەتی دەرەوە لە کوردی عێڕاق وەربگیردرێتەوە

ئەبێ وەزارەتی دەرەوە لە کوردی عێڕاق وەربگیردرێتەوە

عەلی زوبەیدی ئەندامی هاوپەیمانی نەبەنی عێراق وتی: لەبەر جیاوازی سیاسەت و ڕوانگەی کوردەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەتایبەت لەسەر بوونی هێزە بیانییەکان لە عێڕاق، ئەبێ وەزارەتی دەرەوە لە کوردەکان وەربگیردرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی زوبەیدی لە کاردانەوە بە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر ڕاگرتنی دانوستانەکان بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێڕاق، وتی: ئەو بەیاننامە لە ڕاستیدا بەیاننامەیەک لەلایەن مەسعوود بارزانییە و بە پێی جیاوازی ڕوانگە و سیاسەتی کوردەکان لەگەڵ ڕوانگەکانی حکومەت پێویستە کە وەزارەتی دەرەوە لە کوردەکان وەربگیردرێتەوە.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: سەرلێشێواوی بەردەوامی وەزارەتی دەرەوە لە بڵاو کردنەوەی بەیاننامە، خواستی کوردەکان دەردەخات، چونکوو ئەوان پشتیوانی دەکەن لە مانەوەی هێزە بیاننەکان لە عێڕاق.

زوبەیدی زیادی کرد: حکومەتی عێڕاقیش ئاگادارە لە سیاسەتەکە گشتییەکانی وەزارەتی دەرەوە بەڵام گرینگی پێنادات و بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و ناوخۆی عێراقیش.

News ID 51304

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha