AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٥ ١١:١٥

فەیلەسووفی ئەمریکی بۆ مێهر:

ئیمام حسێن پێشەوای دادخوازانی جیهانە

ئیمام حسێن پێشەوای دادخوازانی جیهانە

گیانفیدایی ئیمام حسێن بۆ ملیۆنان کەس نموونەیەک لە دلێرییەکی قارەمانانەیە کە ئیلهام بەخشی ی خەڵک بە ئایینی جیاوازە و قارەمانانی گەورەی شەڕ دژی نادادپەروەریش هەر چاو لە ئەو دەڕوانن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هەموو ساڵیک ملیۆنان شیعە و ئایینەکانی دیکە لە سەرتاسەری جیهانەوە لە ڕێوڕەسمی تایبەتی ئەربەعین بەشداری دەکەن کە وەکوو گەورەترین جەماعەتی گشتی جیهان دەناسرێت.

هاوپەیوەند بە ڕێوڕەسمی ئەربەعین هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ پڕۆفسۆر چارلز تالیافرۆ مامۆستای خانەنشین کراوی فەلسەفە لە کۆلێژی سێنت ئۆلافی ئەمریکا و ئەندامی دامەزراوە سەڵتەنەتی فەلسەفە ئەنجام داوە. ناوبراو نووسەری بەناوبانگی نێودەوڵەتییە کە تا ئێستا بیست بەرگ کتێبی لە بواری فەلسەفەی دین نووسیوە. ناوبراو هەروەها بەرۆرسی گۆڤاری لە ساڵی 2013یە. Open Theology

دەقی گفتوگۆکە لە خوارەوە دێت:

ملیۆنان کەس لە ئایینە جیاوازەکانەوە لەوانە مەسێحییەکان لە ئەو ڕێوڕەسمە کە هی شیعەکانە بەشداری دەکەن. ئەو ڕێوڕەسمە چ تایبەتمەندییەکی هەیە کە دەبێتە هۆی ڕاکێشانی ملیۆنان کەس لە ئایینەکانی دیکەوە؟

گیانفیدایی ئیمام حسێن نمانەیەکە بۆ ملیۆنان کەس لە بواری دلێری قارەمانەوە بۆ ئایینە جیاوازەکان. قارەمانانی گەورەی شەڕ دژی نادادپەروەری وەکوو نێلسۆن ماندێلای مەسێحی و مهاتمان گاندی هێندوو لە بوێرری سەرسووڕهێنەری ئەو لە شەڕی کەربەلاوە ئیلهامیان گرتووە.

ئایا پێتان وا نییە کە مرۆڤی ئەمڕۆی جیهانی مۆدێڕن کە لە زۆربەی ئیسمەکان ماندوو بووە بۆ چارەسەری پێداویستی مەعنەوی خۆی پێویستی بە شۆڕشی مەعنەوی و خوداییە؟ ئایا ڕێوڕەسمی ئەربەعین دەتوانێت گەییشتن بە ئاوەها شۆڕشێک ئاسان بکاتەوە؟

بە بڕوای من خەڵک زیاتر ئایینی تر لە ئەوەن کە لێکۆڵەرانی سێکۆلار بیری لێدەکەنەوە. لە دواییەدا دامەزراوەی لە 230 وڵات لێکۆڵینەوەی ئەنجام داوە و تێگەییشت کە سەدا 80 ی خەڵکی جیهان بە جۆرێک لە جۆرەکان کەسانێکی ئایینین. سێکۆلارەکان بە دەگمەن زیاتر لە سەدا 20 ی حەشیمەتی هەر وڵاتێک پێک دەهێنن جگە لە چین، کۆریای باشووری و ڤیتنام. ئەگەر لێکۆڵینەوەکە زیاتر لە ناوەندە ئایینییەکان پەرەپێبدەیت و لە خەڵک پریسار بکەیت کە ئایا نزا دەکەن، مەعنەویەتی فەرهەنگێک زیاتر لێک دەدەنەوە، ئارەزووری من ئەوەیە کە وەکوو ئیمام حسێن ببمە هۆی ئەوەی کە کەسانێکی زیاتر بەدوای ژیانی دینی و مەعنەوییەوە بن. PEW

لە باری سیاسییەوە ئەو ڕێوڕەسمە چەندە لە پێکهێنانی هاوکاری و یەکگرتوویی نێوان خەڵکی ناوچەکە و جیهان بۆ بەرەنگار بوونەوەی دیاردەیەکی ناحەز وەکوو داعش کاریگەر بووە؟

هەر چەندە ئەو ڕووداوە بەرز ڕابگیردرێت، زیاتر کاریگەری هەیە لە شکست دانی ترساندن لە ئیسلام. حەشیمەتی موسڵمانان و مەسێحییەکان لە سەرتاسەری جیهان نزیک بە 4 ملیار کەسە. نزیک بە یەک ملیار هێندوو هەیە. ئیمام حسێن ڕێزی هەیە لەلای موسڵمانان، مەسێحییەکان و هێندووەکانەوە. لە ئەو ژمارەیە، کەسانێکی زۆر پابەندن بە بەرەنگار بوونەوەی نادادپەروەری لە جیهان.

News ID 51258

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha