بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین سەرچاوە خۆجەییەکان لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە کێڵگەی گازی کۆنیکو لە پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵیان دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین ئەو هێرشە مووشەکیە لە بیابانەکانی عێڕاق و لە نزیکی سنووری سووریا بۆ سەر ئەو بنکە ئەمریکییە ئەنجام دراوە.
ئێستا کۆپتەرەکانی ئەمریکا لە سەر ناوچەی دێرەزووری سووریا گەشت دەکەن و خەریکی مانۆڕی ئاسمانین.
تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە خەسارەکانی ئەو هێرشە بڵاو نەبووەتەوە. هەروەها هیچ کەس یان گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەسنتۆ نەگرتووە.
Your Comment