بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشە نوێیەکانی چەکدارانی سەر بە عەرەبەکان لە دێرەزووی بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان، دوای تێپەڕینی یەک ساڵ لە نائارامییەکان دەستی پێکردووەتەوە.
مێدیا ئەمریکییەکان چڕ بوون و ئاستی ئەو هێرشانەیان کەم وێنە وەسف کردووە چونکوو بە پێی نووسراوی ئەلمانیتۆر، ئەو هێرشانە بووە هۆی ئەوەی کە هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان بکەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئەو گۆڤارە لە شرۆڤەیەکدا نووسی: پێکدادانەکان لە چەند کیلۆمەتری دوو کێڵگەی نەوتی و گازی ئەلعومەر و کۆنیکۆ ڕووی داوە کە هێزە ئەمریکییەکانی لێیە و ئەوە بە شێوەیەکی کەم وێنە دۆخی هێزەکانی ئەمریکای ڕووبەڕووی مەترسی کردووەتەوە.
Your Comment