AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٧ ١٩:٥١

لە گفتوگۆ لەگەڵ ماکرۆن:

پزشکیان: ڕژێمی زایۆنی ئاژاوە لە ناوچەکە دەنێتەوە

پزشکیان: ڕژێمی زایۆنی ئاژاوە لە ناوچەکە دەنێتەوە

سەرۆک کۆمار وتی: ئەگەر ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بەڕاستی دەیانەوێت پێش بە شەڕ و نائەمنی لە ناوچەکە بگرن، پێویستە دەستبەجێ دەست لە فرۆشتنی چەک و پشتیوانی ڕژێمی زایۆنیستی بوەستێنن بۆ سەلماندنی ئەم پاگەندە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە وەڵامی پەیوەندی تەلەفۆنی "ئیمانوێل ماکرۆن"، سەرۆکی فەرەنسا، کە نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە پەرەسەندنی گرژی لە ناوچەکە بە دوای کردەوەی تیرۆریستیی ڕژێمی زایۆنی لە شەهیدکردنی "ئیسماعیل هەنیە"، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس خوازیاری دانبەخۆداگرتن لە لایەن ئێرانەوە، بوو، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە ڕۆڵی ناوەندی بینیوە لە دروستکردنی ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە و جیهان و پێشگرتن لە گرژی و نائەمنی و شەڕ و بەداخەوە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە برێ ئیدانەکردنی ئەم ڕژێمە لە ئەنجامدانی تاوان و جینۆساید و تیرۆرکردن پشتیوانیان لێکردووە.

سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران دوورکەوتنەوە لە شەڕ و هەوڵدان بۆ جێگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی بە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی خۆی دەزانێت، بەڵام لە چوارچێوەی پەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتییەکان هەرگیز لە بەرامبەر پێشێلکردنی بەرژەوەندییەکانیدا بێدەنگ نابێت .

News ID 51191

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha