AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١١ ١٠:٠٠

خەلیل ئەلحەیه لە تاران:

ئیسرائیل ئەبێ لەناو بچێت/ڕێگای بەرخۆدان درێژەی هەیە

ئیسرائیل ئەبێ لەناو بچێت/ڕێگای بەرخۆدان درێژەی هەیە

ئەندامی باڵای حەماس وتی: نەک هەر ئیسرائیل بە فەرمی ناناسین، بەڵکوو لە کردەوە و دروشمی خۆمان شوێنگیری دەکەین تا ڕیشەی ئەو ڕژێمە لە فەلەستین هەڵبکێشین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەلیل ئەلحەیە، ئەندامی باڵای حەماس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید هەنیە لە زانکۆی تاران وتی: ئیسرائیل بە ئەو جەنایەتە نوێی بە هەموو جیهان سەلماندی کە ئەو ڕژێمە گرێیەکی شێرپەنجەییە کە ئەبێ لەناوبچێت.

ناوبراو وتیشی: ئەمڕۆ جەخت دەکەین کە خوێنی ئیسماعیل هەنیە هەر لە ڕێگای یەکگرتوویی ئیسلامی، بەرخۆدان و لە ڕێگای ئازاد کردنی فەلەستین و قودس کاریگەری دەبێت.

ڕاشیگەیاند: ئەوە نیشانەیەکی ئاشکرایە لەسەر ئامانجەکانی هەنیە بۆ هەوڵی بۆی دا کە ئامانجی ئەو یەکگرتوویی لە نیوان ئۆمەتی ئیسلامی و یەکگرتوویی موسڵمانان بۆ ئازادی فەلەستین بوو.

News ID 51124

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha