بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە فەرمییەکان لە تاران شەهید بوونی ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماسیان ڕاگەیاند.
ئەبوو ئەلعەبد ئیسماعیل هەنیە، لە دایکبووی ساڵی 1963، (60 ساڵ) یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستینی حەماس بوو.
ڕۆژی 6ی مەی 2017 بووە بەرپرسی نوێی نووسینگەی حەماس و لە شوێنی خالد مەشعەلی گرتەوە. ژیانی تایبەتی ئیسماعیل هەنیە کە ناوی تەواوی ئیسماعیل عەبدولسەلام ئەحمەد هەنیە،یە نازناوی ئەبوو ئەلعەبد، لە ٢٩ی ژانویەی ١٩٦٣ لە کەمپی ئەلشاتی لە غەززە لەدایک بووە.
شوێنی سەرەکی ژیانی بنەماڵەکەی پێش ئاوارەبوون، گوندی الجورە لە ئەشقەلۆن بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە قوتابخانەکانی UNRWA لە کەمپی ئەلشاتی لە غەززە تەواو کردووە. خوێندنی ئامادەیی لە ئەزهەر لە غەززە تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٨١ چووەتە زانکۆی ئیسلامی غەززە و بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی ئیسلامی ئەم زانکۆیە. هەروەها لە ساڵی ١٩٨٣ تا ١٩٨٤ ئەندامی ئەنجومەنی خوێندکارانی زانکۆ بووە و لە ساڵی ١٩٨٥ تا ١٩٨٦ سەرۆکی ئەنجومەنی خوێندکارانی زانکۆ بووە.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی عەرەبی لە فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی ئیسلامی غەززە وەرگرتووە. دەربەدەری لە 12/17/1992 لەگەڵ 415 سەرکردە و چالاکوانی حەماس و جیهادی ئیسلامی دوورخراوەتەوە بۆ مەڕج ئەلزۆهور لە باشووری لوبنان.
تیرۆرکردنی ناسەرکەوتوو
ئیسماعیل هەنیە وردەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردنی سەرکەوتوو نەبووی بەم شێوەیە باس دەکات: لە 09/06/2003 ز. لەگەڵ شێخ ئەحمەد یاسین چووینە لای دکتۆر مەروان ئەبوو ڕەس. کاتێک لە ماڵەکەی نانی نیوەڕۆمان خوارد، لەناکاو فڕۆکەیەکی ئێف ١٦ بۆردومانی ئەو شوێنەی کرد کە لێی بووین. سەقفەکە داڕما و دووکەڵ و خۆڵ لە هەموو شوێنێک هەستا بوو. سوپاس بۆ خوا توانیمان لە ماڵ دەربچین و خوای گەورە ئێمە و بنەماڵەی دکتۆر ئەبو ڕەسی ڕزگار کرد.
چالاکییەکانی ئیسماعیل هەنیە لە ساڵانی ڕابردوودا، دەتوانرێت ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکرێت: ئەمینداری پێشووی دەستەی ئەمینداری زانکۆی ئیسلامی غەززە
بەرپرسی پێشووی کاروباری کارگێڕی زانکۆی ئیسلامی غەززە
بەڕێوەبەری ئەکادیمی پێشووی زانکۆی ئیسلامی غەززە
ئەندامی پێشووی زانکۆی ئیسلامی غەززە ئەندامی لیژنەی باڵای حەماس لەگەڵ گروپە فەلەستینیەکانی تر و ڕێکخراوە خۆبەڕێوەبەرەکان
ئەندامی لیژنەی باڵای بەدواداچوونی ئینتیفازە بەناوی حەماسەوە
سەرۆکی نووسینگەی شێخ ئەحمەد یاسین
ئەندامێتی سەرکردایەتی سیاسی بزووتنەوەی حەماس
ئەندامی پێشووی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵی ئیسلامی غەززە
سەرۆکی یانەی کۆمەڵی ئیسلامی غەززە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ
Your Comment