بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان ، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لە کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆی مەجلیس بەشداری کرد و لەسەر کورسی نوێنەرایەتی خۆی لە مەجلیس دانیشت.
ناتوانین کێشەکانی وڵات بە شەڕ چارەسەر بکەین
مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لە مەجلیس وتی: بڕیار نەبوو کە مەجلیس قسە بکەم، ئەمڕۆ هاتمە مەجلیس تا دەسخۆشی بکەم و بە پشتی خودا دەست لە ناو دەستی یەکتر کێشەکانی وڵات چارەسەر بکەین.
ناوبراو درێژەی دا: هەر ئەو جۆرە کە لە دیبەیتەکاندا باسم کرد کێشەکانی وڵات بە شەڕ چارەسەر نابن و ناچارین دەست لە ناو دەستی یەکتر قەیرانەکان چارەسەر بکەین و وەڵامدەری کێشەکانی خەڵک بین.
هەروەها وتیشی: ئەگەر پارە و پۆست فریومان نەدات، دەتوانین قسەی حەق بڵێین و پشتیوانی ستەملێکراوان بین.
Your Comment