AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٨ ٠٨:٣٣

لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بەردەوامە؛

هێرشی چەکداری لە سەقز 3 کوژراوی لێکەوتەوە

هێرشی چەکداری لە سەقز  3 کوژراوی لێکەوتەوە

هەوڵی تیرۆرکردنی چەکداری لە سەقز درا و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕاردوو بە هۆی هێرشی چەکداری لە سەقز، دوو کەس گیانیان لە دەست دا و کەسێکیش بە سەختی بریندار بوو.

دەوروبەری کاژێر ٢٢:٠٠ی شەو، لە گەڕەکی تەپەی ماڵانی شاری سەقز، چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر یەکێک لە شێخە بەناوبانگەکانی ئەو شارە بە ناوی شێخ ئازاد و لە ماڵەکەی خۆیدا و 2 لە شوێنکەوتووانی بە هێرشی چەکداری کوژران.

لەم ڕووداوەدا شێخ ئازادیش بە سەختی بریندار بووە و لە ژێر چاودێری پزیشکانی نەخۆشخانەی شەفا لە سەقزدابوو کە پاش چەند کاتژمێر ڕاگەیێندرا کە ئەویش گیانی لە دەستداوە.

تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە دیاری نەکراوە و فەرمانی دادوەر بۆ لێکۆڵینەوەی سەرەتایی و دەستگیرکردنی دەستدرێژکاران دەرچووە.

زانیاری زیاتر لەسەر ئەم هەواڵە دواتر دەخرێتەڕوو.

News ID 50944

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha