AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٧ ١٢:٠٧

شارەوانیی هیلوان تابلۆکانی ئەو شارەی کردە زمانی کوردی

شارەوانیی هیلوان تابلۆکانی ئەو شارەی کردە زمانی کوردی

شارەوانیی هەڵبژێردراوی دەم پارتی لە جورنەڕەش، زمانی کوردیی بە تابلۆکانی شار زیاد کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارەوانی پارتی بەرابەری و دیمۆکراسی گەلان(دەم پارتی) لە شاری جورنەڕەش(هیلوان) لە پارێزگای ئورفا زمانی کوردیی بە تابلۆکانی ئەو شارە زیاد کرد.

دوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکانی شارەوانیی هیلوان کە پێشتر لە مانگی مارس بەڕێوە چووبوو، هاوشارەوانیی دەم پارتی لە دووی جوون لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکان، سەرکەوت. ئەوان دوای بەدەست هێنانی ئەو پۆستە ، تابلۆکانی ئەو شارە لەوانە تابلۆکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی شار و تابلۆکانی شارەوانیی گۆڕیوە و زمانی کوردی پێیان زیاد کردووە.
News ID 50934

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha