AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٩ ٠٩:٤٢

ماڵ لە کۆڵیی کورد نابڕێتەوە؛

گیانلەدەستدانی چەند پەنابەری کورد لە بیابانەکانی ئەلجەزایر بەهۆی تینوویەتی

گیانلەدەستدانی چەند پەنابەری کورد لە بیابانەکانی ئەلجەزایر بەهۆی تینوویەتی

12 پەنابەری سووری لەوانە چەند پەنابەری کورد لە بەیابانەکانی ئەلجەزایر بە هۆی تینوویەتی گیانیان لەدەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 12 پەنابەری سووریایی لەوانە چەند کوردی ئەو وڵاتە لە بیابانەکانی وڵاتی ئەلجەزایر بەهۆی تینوویەتییەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەنجومەنێکی گەڕان و فریاکەوتن، ئۆتۆمبێلێکی تویوتای سپی و چەند تەرمیان لە نزیک بیابانێکەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئەلجەزایر دۆزیوەتەوە لە حاڵێکدا کە ئەو ئۆتۆمبێلە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بێ سەروشوێن بووبوو.

بە گوێرەی لیستی پەنابەران، سێ پەنابەری گیانلەدەست داو لە ئەو ڕووداوە خەڵکی حەسەکە و سێ کەسی خەڵکی ڕەققە و پێنج کەسی خەڵکی حەلەب و کەسێکی خەڵکی دیمەشق بووە.

News ID 50857

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha