AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٤ ٠٨:٠٧

لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیێندرا؛

ئێران و بەحرەین پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردەوە

ئێران و بەحرەین پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردەوە

کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەحرەین لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەسەر دانانی میکانیزمی پێویست بۆ دەستپێکردنی وتووێژی نێوان دوو وڵات بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکان ڕێککەوتن

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای دانوستانەکانی سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزیری دەرەوەی بەحرەین ڕاگەیەندراوێک بڵاو کرایەوە.

لەم دیدارەدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر دروستکردنی میکانیزمی پێویست بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکان.

News ID 50671

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha