بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وردەکاری دوو ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای یەمەن لە دژی دوو کەشتی لە دەریای سوور و دەریای عەرەبی لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند.
فەریق ژنڕاڵ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە دوو بەیاننامەی جیادا ڕایگەیاند کە لە دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی جیاوازی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، کەشتی فڕۆکەهەڵگری "ئایزنهاوەر"ی ئەمریکی لە باکووری دەریای سوور و کەشتیی "ترانسڤۆرلد"ی ئەمریکا لە لێدانێکی ڕاستەوخۆدا کرانە ئامانجی هێرشی مووشەکی.
یەحیا سەریع جەختی لەوە کردەوە: ئەم دوو کەشتییە لەلایەن ژمارەیەک مووشەکی بالیستیکەوە کراونەتە ئامانج و ئەم ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی لێدانی ڕاستەوخۆی کەشتییەکان.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەڵێنیان داوە کەشتیەکانی ئەم ڕژێمە یان ئەو کەشتیانەی بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان لە دەریای سووردا دەچن بکەنە ئامانج تا ئەو کاتەی ڕژێمی داگیرکەر هێرشەکانی بۆ سەر غەززە بوەستێنێت.
Your Comment