AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٤ ١١:١٤

دوو کادیری یەکێتی نیشتیمانی ماوەیەکە بێ سەروشوێنن

دوو کادیری یەکێتی نیشتیمانی ماوەیەکە بێ سەروشوێنن

میدیای فه‌رمی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه‌، سێ گەنجی دەڤەری شێلادزێ لە سنووری دەڤەری بامەرنێ بێ سەروشوێنن و چارەنوسیان نادیارە، کە دوو لەو گەنجانە یەکێتین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک لە کۆمیتەی شێلادزێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاندووە: "گەنجەکان کادری یەکێتین بەناوەکانی دیار نەزمی سیتەیی، کە کوڕی نەزمی سیتەیی رێکانیە، هێمن تەیموس بەیاز سیتەیی کوڕی شەهید تەیموسە، سەفین عەلی ئیسماعیل سیتەیی رێکانییە".

وتیشی: "ئەو سێ گەنجە رۆژی 9ی 6ی 2024 چوونەتە ناوچەی بامەرنێ و دیارنەماون و تائێستا چارەنووسیان نادیارە".

بەوتەی سەرچاوەکە، تا ئێستا دەزگا ئەمنی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە هیچ پەیامێکی فه‌رمییان لەسەر دیارنەمان و چارەنوسی ئەو سێ گەنجە نەداوە.

News ID 50550

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha