AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٩ ٠٨:٢٣

شبکە فڕانس ٢٤ ڕایگەیاند:

تورکیا تا قووڵایی 100 کیڵۆمەتری هەرێمی کوردستانی داگیر کردووە

تورکیا تا قووڵایی 100 کیڵۆمەتری هەرێمی کوردستانی داگیر کردووە

تورکیا لە چەند مانگی ڕابردوودا بە بیانووی بوونی پەکەکەوە هێرشە ئاسمانییەکانی بە قوڵایی زیاتر لە 100 کیلۆمەتر لە هەرێمی کوردستانی عێراق چڕ کردۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاپۆرتێکی مەیدانیدا، کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرەنس ٢٤ ڕایگەیاند: بە بیانووی بوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لەم ناوچەیە، هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیای لە قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان زیادی کروووە.

به پێی ئه م ڕاپۆرته فڕۆکه و فڕۆکه بێ فڕۆکه وانه کانی تورکیا ئۆپه ڕاسیۆنێکیان به قوڵایی 130 کیلۆمه تر له ناوچه ی کوردستانی عێراق ئه نجامداوه و به هۆیه وه کوژراو و برینداربوونی هاووڵاتیانی سڤیلی لێکه وتووه .

پاگەندەی ئەوەشی کردووە کە هاووڵاتیانی کوردی هەرێمی کوردستان لە لێدوان لەسەر هێرشەکانی تورکیا قەدەغەکراون. بۆیە هەندێکیان ڕازی بوون بە بێ ناو لەگەڵ ئەم تۆڕە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکرێت.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئێستادا نزیکەی 25%ی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی کە بە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا کراونەتە ئامانج، ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و ژمارەیەکی زۆرتر لە خەڵکی سڤیل لە باکوری هەرێمی کوردستان بە دوای ئەوەدان ئەم ناوچەیە بەجێبهێڵن.

News ID 50382

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha