AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٧ ٠٨:٤٧

دوایین هەواڵ لە شەڕی غەززە:

شەوێکی خوێناوی لە ڕەفەح؛ پەناگەی ١٠٠ هەزار فەلەستینی کرایە ئامانج

شەوێکی خوێناوی لە ڕەفەح؛ پەناگەی ١٠٠ هەزار فەلەستینی کرایە ئامانج

کوشتنی دڕندانەی پەنابەرانی فەلەستینی لە ناوچە بەناو ئەمنەکانی شاری ڕەفەح و شەڕی چەکداری هێزەکانی فەلەستین لەگەڵ دەستدرێژکاران لە کەرتی ڕۆژئاوا دوایین هەواڵی پەیوەندیدار بە فەلەستینن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: شەوی ڕابردوو دانیشتوانی کەرتی غەززە و بەتایبەت شاری ڕەفەح شاهیدی هێرشی بێوێنە بوون کە لە ئەنجامدا زیاتر لە ٥٠ کەس شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

بۆردومانی قورسی ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززەیان بە سەختی بۆردومان کرد.

شەڕڤانانی ئەم ڕژیمە ماڵی فەلەستینییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی مزگەوتی سەلاح شێهادە کە دەکەوێتە ئۆردوگای نۆسیرات لە ناوەندی کەرتی غەززە بۆردومان کرد. هەروەها بۆردومانکردنی خانووەکانی نیشتەجێبوون لە ناوچەی ئەلزەرقا کە دەکەوێتە باکووری شاری غەززە، چەندین شەهید و برینداری لێکەوتەوە.

جگە لە بۆردومانکردنی تەواوی کەرتی غەززە، شاری ڕەفح کە دەکەوێتە باشووری ئەم کەرتە، شەوێکی خوێناوی بەخۆیەوە بینیوە.

ڕۆژنامەنووسی تۆڕی ئەلمەیادین جەختی لەوە کردەوە کە ڕژێمی زایۆنی چەند موشەکێکی قورس و بەهێزی ئاراستەی ناوچەیەک کرد کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار پەنابەری فەلەستینی پەنایان بردبووە ئەوێت.

News ID 50359

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha