AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٣ ٠٨:٤١

ڕێبەری ئێران لە دیداری ئەمیری قەتەر:

وڵاتانی ناوچەکە جگە لە هاودەردی و هاوڕێیەتی بژاردەیەکی دیکەیان نییە

وڵاتانی ناوچەکە جگە لە هاودەردی و هاوڕێیەتی بژاردەیەکی دیکەیان نییە

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: وڵاتانی ناوچەکە جگە لە هاوڕێیەتی و هاودڵی بژاردەیەکی دیکەیان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ نەعیم بێن حەمد بێن خەلیفە ئال سانی ئەمیری قەتەر دوانیوەڕۆی دوێنێ لە دیدار لەگەڵ ڕێبەری ئێران، بە نوێنەرایەتی لە ئەو وڵاتەوە، کارەساتەکەی کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و هاوڕێکانیانی لە ئایەتوڵڵا خامنەیی و گەلی ئێران سەرەخۆشی کرد.

لە ئەو دیدارەدا ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای دەسخۆشی بۆ هاوخەمی ئەو وڵاتە، لەسەر بەردەوام بوونی ڕێگای هاوکارییەکانی دوو وڵاتەکە جەختی کرد.

هەروەها وتیشی: لەدەست دانی سەرۆک کۆمارێک وەکوو بەڕێز ڕەئیسی زۆر سەخت بوو بەڵام بە گشتی هیچ گۆڕانێک لە وڵات ڕوو نادات.

هەروەهاو بە ئاماژە بە دۆخی ناوچەکە و هەوڵی دوژمنان بۆ ناسەقامگیر کردنی ، وتی: وڵاتانی ناوچەکە جگە لە هاوڕێیەتی و هاودڵی بژاردەیەکی دیکەیان نییە.

News ID 50313

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha