AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢ ٠٩:٢٨

لە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی شەهیدانی خزمەت

ئیسماعیل هەنیە: شەهید ڕەئیسی پاڵپشتی فەلەستین بوو

ئیسماعیل هەنیە: شەهید ڕەئیسی پاڵپشتی فەلەستین بوو

سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس وتی: ئێران درێژە دەداتە پاڵپشتییەکانی لە خەڵکی فەلەستین لەلایەن ڕێبەری ئێران و بەرپرسانیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهید ڕەئیسی و هاوڕێکانی، ڕایگەیاند: ڕایدەگەیێنم کە بە ناوی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینەوە و لە غەززەوە هاتووین کە سەرەخۆشی لە ڕێبەر و خەڵکی ئێران بکەین.

هەروەها وتیشی: لە دوایین دیدارم لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران ، لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی ئێران لە پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین جەختی کرد. هەروەها ئاماژەی دایە سەر چەند خال: یەکەم پرسی فەلەستین پرسی یەکەمی ئۆمەتی ئیسلامییە و ئۆمەتی ئیسلامی ئەبێ بەرپرسیارێتی خۆی ئەنجام بدات و بەستێن خۆش بکات تا نیشتمانەکەیان ئازاد بکەن. ئەوەش بەس پرسێکی سیاسی نییە و لە قووڵایی بیر و بڕوای ئۆمەتی ئیسلامییە.

دووهەم ئەوەی کە بەرخۆدان هەڵبژاردەیەکی ستراتیژیکە بۆ ئەوەی کە ئێمە پرسی ئازادی فەلەستین بهێنینە دی و بەرخۆدان لە فەلەستین هێڵی یەکەمی بەرخۆدان و ئۆمەتی ئیسلامییە. ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتیشی کە ئێمە لە ئێراندا درێژە دەدەینە بەرخۆدان تا ئامانجەکانی فەلەستین بێتە دی.

سێهەم ئەوەی کە شەڕی گەردەلوولی ئەقسابوومەلەرزەیەک بوو کە دڵی ئیسرایلی کردە ئامانج و گۆڕانکاریی لە ئاستی جیهانی دروست کرد.

News ID 50295

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha