AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٦ ١٠:٣٩

زانایەکی ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد

زانایەکی ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد

مامۆستا سەید نوورەدین واژی، زانای ناوداری کورد لە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا سەید نوورەدین واژی لە کەسایەتییە ئایینییەکانی ناوچەی مۆکریان بە هۆی پیری و نەخۆشی لە نەخۆشخانەی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا سەید موحەممەد نوورەدین واژی ساڵی 1317ی هەتاوی لە گوندی سیلوەی پیرانشار لە دایک بووە.

ئەم زانا ناودارە وانەبێژی گەورەی حوجرە و خانەقاکانی پیرانشار و ناوچەی موکریان بووە و سەدان مامۆستای ئایینی پەروەردە کردووە.

دوێنێ تەرمی مامۆستا نوورەدین لە گۆڕستانی گوندی پەسوە نێژرا.

News ID 50172

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha