AP ١٤٠٣ گوڵان ١٩ ٢٠:٥٦

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان:

ئێمە ڕەفەح بەجێناهێڵین/ تەنها 3 ڕۆژی تر لێرە سووتەمەنی هەیە

ئێمە ڕەفەح بەجێناهێڵین/ تەنها 3 ڕۆژی تر لێرە سووتەمەنی هەیە

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا لە جنێڤ ڕایگەیاند: ڕەفەح بەجێناهێڵین؛ هەرچەندە لێرە تەنها سووتەمەنی هەیە بۆ ٣ ڕۆژی تر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک، تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا لە ژێنێڤ ڕایگەیاند کە ستافی ئەم ڕێکخراوە سەرەڕای لەشکرکێشی بۆ سەر قودس لەلایەن داگیرکەرانەوە، بە نیاز نین لە ڕەفەح بەجێبهێڵن و بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردن.

بە گوتەی ڕیانۆستی، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەم پێوەندییەدا درێژەی بە قسەکانی داوە و دەڵێت: "لێرە ئەوەندە سووتەمەنی هەیە بۆ ئەوەی تەنها بۆ ماوەی 3 ڕۆژی دیکە خزمەتگوزاری تەندروستی لە باشووری غەززە پێشکەش بکرێت".

سەدان هەزار فەلەستینی لە شەڕی باکووری غەززە لە ناوچە گەمارۆدراوەکان بەرەو باشووری غەززە هەڵاتوون.

تێدرۆس ئەدهانۆم لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززەی کردووە و ئێستا هێزەکانی لە جەرگەی ڕەفەح جێگیرن.

زیاتر وتیشی: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەندێک ئامێری له کۆگاکان و نەخۆشخانەکان داناوه ، بەڵام به بێ هاوکاری زیاتر بۆ غەززه ناتوانین بەردەوام بن له پاڵپشتییه پێویستەکان بۆ نه خۆشخانه کان.

News ID 50101

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha