بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی ڕیچ، سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کە بەرپرسیارێتی چاوەدێری دۆخی مرۆیی ناوچە قەیراناوییەکان و دابینی خۆراکی ئەو ناوچەیەی لە ئەستۆیە، لە نوێترین لێکدانەوەکانی خۆیدا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا، نیسبەت بە کەم بوونەوەی دەستپێڕاگییشتنی ئەو ناوچە بە ئاو و خۆراکی تەندروست هۆشداریی دا.
ئەو دامەزراوە لە پیس بوونی ئاو و خاکی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا بەتایبەتی لە کەنارەکانی ڕووباری فرات هەواڵی دا. ئەو ناوەندە هۆکاری سەرەکی ئەو پیس بوونەی دزەی نەوت لە نێو کێڵگە نەوتییەکان و دامەزراوەکانەوە وەسف کردووە کە لەلایەن تورکیا هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر.
Your Comment