AP ١٤٠٣ گوڵان ٨ ٠٦:٢٧

وتەبێژى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند:

دوایین زانیاری لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی نەوتی سلێمانی/ چوار کەس کوژران

دوایین زانیاری لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی نەوتی سلێمانی/ چوار کەس کوژران

وتەبێژى حکومەتى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە هێرشەکەى سەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر چوار کرێکارى یەمەنى گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، لە هێرشەکەى سەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر چوار کرێکارى یەمەنى گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەماوەی ڕابردوودا هەوڵی باش دراوە بۆ باشتر کردنی کەرتی وزە و ژێرخانی ئابووری لە عێراق و بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا کە هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خێرا دەکرێن، دەستی خراپەکاری و تێکدەرانە جارێکی دیکە لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا کێڵگەی گازی کۆرمۆرییان کردە ئامانج .

وتەبێژى حکومەت ئاماژەى بەوەکردووە، تا ئێستا چوار کارمەندی یەمەنی شەهیدبوون، جگە لەوەش زیانێکی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووەو کە ئەم زیانەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی کارەبا بە شێوەیەکی بەرچاو.

هەورامانى دەشڵێت: ئەم هێرشە دوبارانە پێویستە ڕابگیرێن و داوای هەماهەنگی و هاوکاری بەپەلە دەکەین لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدۆزرێنەوەو ڕادەستی یاسا بکرێن و ڕێگری یەکجاری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەم کارانە.

News ID 49953

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha